Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 13:14

لە هەولێر دوو كەس دەستگیر كران كە دزییان لە مزگەوت كردبوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد بەهۆی ئەوەی لە دوو مزگەوتی جیاوازی شاری هەولێردا كاری دزییان ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە چالاکییەکدا دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد بەهۆی ئەوەی لە دوو مزگەوتی شاری هەولێر کردەوەی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.

دوای پێگەیشتنی زانیاری و تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد، لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیر بکرێن.

تۆمەتباری یەکەم: لەناو حەوت ئۆتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات دزی کردبوو.

تۆمەتباری دووەم: لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێر مۆبايلی دزی بوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ ڕێک خراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.