Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 13:03

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر باكوری ئیسرائیل دەكات

کوردستان TV
100%

قەرارگەی خاتەمولئەنبیای هێزە چەكدارەكانی ئێران هەڕەشەی هێرشكردنە سەر باكوری ئیسرائیل كرد لە كاتێكدا ئەگەر ئەوان هێرش بكەنە سەر باشووری لوبنان.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل پەیامێكی ئاگاداری ئاراستەی هاووڵاتییانی باشووری شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان كرد كە لە زووترین كاتدا ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە هێرش دەكەنە سەر چەند شوێنێكی ناوچەكە.

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆ لە كردەوە دوژمندارییەكانی لە ناوچەكەدا بەردەوامە، ئەمڕۆ هەڕەشەی هێرشكردنە سەر باشووری بەیرووتی كردووە و داوای لە دانیشتووانی شارەكە كردووە ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.

راشیگەیاندووە: ئەگەر ئیسرائیل لە پێشێلكردنی ئاگربەست بەردەوام بێت و هێرش بكاتە سەر باشووری بەیرووت، ئێمەش هێرش دەكەینە سەر باكوری ئیسرائیل و پێویستە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ماڵ و ناوچەكانیان چۆڵ بكەن.

هەر بەهۆی ئەم هەڕەشانەی سوپای ئیسرائیل، هێڵی ئاسمانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی بەیرووت ڕابگرێت. جەختیشی كردەوە كە وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ پاراستنی گەشتیارانە بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری شارەكەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.