گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه حاجیانی كوردستان به‌ره‌و كێوی عه‌ره‌فه به‌رێ ده‌كه‌ون بۆ به‌جێگه‌یاندنی روكنی سه‌ره‌كی حه‌ج كه ئه‌ویش مانه‌وه‌یه له كێوی عه‌ره‌فه.
كاروان ستوونی گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چاودێری راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به حاجیان كردووه، بۆ ئه‌مساڵ شوێنێكی (ڤی ئای پی) بۆ حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه دابین كراوه كه هه‌موو قه‌نه‌فه و كورسی و شوێنی مانه‌وه‌یه به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
ستوونی له لێدوانه‌كه‌یدا هەروەها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی به ته‌واوی ئه‌نجامداوه و خواردن و خواردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌ی زۆر باش بۆ حاجیان دابینكراوه ته‌نانه‌ت له كێوی عه‌ره‌فه جگه له خواردن و خواردنه‌وه، ساردهمهنیش پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان باسی له‌وەش كرد كه گۆڕانكارییه‌كی زۆریان له خزمه‌تگوزارییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌مساڵ حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه جگه له شوێنی مانه‌وه شوێنی پشوودانیشان بۆ دابینكردوون و به‌رده‌وام و چای و قاوه و سارده‌مه‌نییه‌كان پێشكهشكیان ده‌كرێت به‌بێ به‌رامبه‌ر.
كاروان ستوونی گوتیشی: دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ینه كه‌سوكاری حاجیان كه هه‌موو حاجیان ته‌ندروستییان زۆر باشه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن له‌نێو حاجیانی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشدا گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه گوتی كە سبه‌ی حاجیان له كه‌شێكی ئارام و له شوێنی زۆر گونجاو‌دا روكنی سه‌ره‌كی حه‌ج به‌جێ دهگهیەنن كه مانه‌وه‌یه له كێوی عه‌ره‌فه و ده‌ست به نزا و پاڕانه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن و دا‌واشیان له حاجیان كردووه كه دوعا بۆ هه‌رێمی كوردستان و میلـله‌تی كورد و ئه‌و ئه‌زموونه بكه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه هه‌میشه ئاسایش و ئارامی تێدا به‌رقه‌رار بێت.
جێی باسە ئه‌مساڵ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج 5120 كه‌س له كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعوودییه كه 2752 پیاو و 2368 ئافره‌تن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.