سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور کردەوە.
لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.
دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.