وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی 17 رۆژ پشووی بەو قوتابییانە بەخشی كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارێكی بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەركرد و رایگەیاند: بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنى باڵا بڕیاری دا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابییانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2026/5/21) تاکو (2026/6/4) بۆ ئەو قوتابییانەی تاقیکردنەوەکانیان دەکەوێتە دوای (4/ 6/ 2026).
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها رایگەیاند: قوتابییەكان ئەو ماوەیەی کە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.