Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:34

نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە پاڵەوانی كورد (نامۆ فازڵ) كرد كە دوێنێ شەممە لە پاڵەوانیەتییەكی هونەرە جەنگییەكانی جیهانیدا لە شاری لۆس ئەنجلۆس بە ئاڵای كوردستانەوە، سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی "دەستخۆشی و پیرۆزباییەكی گەرم لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی بەتوانای كورد (نامۆ فازڵ) دەكەم بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە یاریی هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان (MMA) دا لە ئەمریكا بەدەستی هێنا"

نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی "هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم".

نامۆ فازڵ پاڵەوانی كورد لە یاریی هونەرە جەنگییەكان (MMA) دوێنێ شەممە لە یەكەم یارییدا لە پاڵەوانیەتی (نێتفلێکس) لە شاری لۆس ئەنجلۆس بە ئاڵای كوردستانەوە، رووبەڕووی پاڵەوانی ئەمریكی (جەیك بابیانی) بووەوە و توانی سەركەوێت بەسەریدا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.