بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری گەواڵە باران و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران زیاتر دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 18ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان بە زۆری ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری کەمێک بارانبارین لەو ناوچانە هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 25 | 28 |
| سلێمانی | 22 | 24 |
| دهۆک | 24 | 26 |
| هەڵەبجە | 26 | 27 |
| زاخۆ | 25 | 27 |
| چەمچەماڵ | 25 | 27 |
| سۆران | 24 | 25 |
| پیرمام | 22 | 24 |
| گەرمیان | 28 | 30 |
| حاجی ئۆمەران | 13 | 15 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.