Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 16:12

عەلی زەیدی پەیوەندییەکی لە وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشت و لەبارەی پەیوەندییەکانیان گفتوگۆیان کردووە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشتووە و هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆیان کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئایار، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا هاوکاریی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزباییی لە عەلی زەیدی کردووە بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆیان کردووە، بەتایبەتی هاوکاریی ئەمنی، ئەمەش بەپێی ئەوەی لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکادا هاتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە کراوەتەوە، بەتایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێناندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.