Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 08:09

لوتکەی نائاسایی جەددە بەرێووە چوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو لوتکەیەکی نائاساییان لە شاری جەددەی عەرەبستانی سعوودی سازکرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە.

لوتکەکە بە سەرۆکایەتیی شازادە محەمەد بن سەلمان، ولیایەدی سعوودیە بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی کەنداو بەرامبەر بە پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان خرایە بەرباس.

لە لوتکە ڕاوێژکارییەکەدا، کە ئەمیری قەتەر، پادشای بەحرەین، ولیایەدی کوێت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات تێیدا بەشداربوون، باس لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە دوای ئەو جەنگە کرا کە ماوەی 5 هەفتەی خایاند. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سەرکردەکان جەختیان لەسەر یەکخستنی هەڵوێستەکان کردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربارەی داهاتووی سەقامگیریی ناوچەکە بڵاوبکەنەوە.

ئەم لوتکەیە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 2 هەفتەیە ئاگربەست لە نێوان ئێران لە لایەک و ئیسرائیل و ئەمریکا لە لایەکی دیکە دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای جەنگێکی وێرانکەر کە لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد.

لەو ماوەیەدا وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران بوونەوە کە دامەزراوە نەوتی و گرنگەکانی کردبووە ئامانج، هاوکات داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، کە یەک لەسەر پێنجی نەوت و غازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، قەیرانێکی ئابووریی قووڵی لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دروست کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.