Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 16:54

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو دوو درۆنەی لە هەولێر خرانەخوارەوە لە ئێرانەوە ئاراستەكرابوون

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو دوو درۆنەی ئەمڕۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە، هەردووكیان لە ئیرانەوە ئاراستەكرابوون.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە کاتژمێر: 17:04 دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

راشیگەیاند: خۆشبەختانە درۆنەكان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری (كوردستان تیڤی)، درۆنەكان لە ئاسمانی شارۆچكەی خەلیفان لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی هاوپەیمانان خراونەتەخوارەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.