ئهمرۆ پێنجشهممه، محەممەد ئیسلامی سەرۆکی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگهیاند، هەرچەشنە سنووردارکردنێكی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم وەک ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل داوای دەکەن، ڕەتدهكهینهوه.
محهمهد ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران رایگهیاندووه: داواکاری و مەرجی دوژمنانمان کە ئامانجیان بەرتەسککردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی ئێرانە جگە لە خەونێك کە دەنێژرێت هیچی تر نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە ناوبژیوانی ئیسلام ئاباد له پاكستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری پاکستان بەڕێوە بچێت.
بڕیارە لە دانوستانەکاندا بەرنامەی ئەتۆمی تارانیش بخرێته بهرباس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.