ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لە میانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، وانەیەکیان بە ئەمریکا و ئیسرائیل داوە کە پەشیمان بوونەتەوە لەوەی هێرشیان کردووەتە سەرمان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، قائانی ستایشی کارەکانی تەوەرەی بەرگری کرد و بە هەنگاوی ئازایانە و یەکلاکەرەوە وەسفی کردن.
زاراوەی تەوەرەی بەرگری بۆ یەکەمجار لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کوژراوی ئێران بەکارهێنرا، بۆ ئاماژەکردن بەو گرووپ و حکوومەتانەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن.
فەرماندەی فەیلەقی قودس لە کۆتایی پەیامەکەیدا سوپاسی شەڕکەرانی کرد بۆ هەوڵەکانیان و جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان هەمیشە بەئاگا و لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.