محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران داواکارییەکان بۆ سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بێئەنجام دەبن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسان محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند کە داواکارییەکانی وڵاتانی نەیار بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی، شکستیان هێناوە و هیچ ئەنجامێکیان نابێت.
ئیسلامی ئەو جۆرە داواکارییانەی بە "خەیاڵکردن" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕانەگیراون و بەردەوام دەبن. ناوبراو ڕایگەیاند: هیچ یاسایەک یان هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی ئێمە بکات.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانی پێشووی نەیارانی تاران، لەوانەش جەنگی ئێستا، نەیانتوانیوە ڕێگری لە پەرەپێدانی تواناکانی ئێران بگرن و وتی: هەموو ئەو هەوڵانەی لە ڕابردوودا دراون بۆ پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان، سەرکەوتوو نەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.