وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئێستادا هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (هەولێر و سلێمانی) سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ئامادە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و دەستپێکردنەوەی ئاسایی گەشتەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.