Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 22:17

وەزارەتی پێشمەرگە: لە ڕێگەی 4 درۆنەوە هێرشکرایە سەر بارەگاکانمان دەبێت عێراق وەڵامی هەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دوێنێ شەو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ڕێگەی 4 درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کراونەتە ئامانج. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێرشی هاوشێوە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هێرشانە لەبەردەم چاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێن و زیانی گیانی و ماددییان لێکەوتووەتەوە. وەزارەتی پێشمەرگە ڕەخنەی توند لە حکوومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەگرێت، کە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی جدییان بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانە نەبووە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان بەشێکی سەرەکین لە سیستەمی ئەمنی و بەرگریی عێراق، بۆیە دەبێت ئەم دەستدرێژیانە بە خێرایی بوەستێنرێن و تاوانکاران سزا بدرێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی بەغدا کراوە و تێیدا هاتووە: "ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت، ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان هەبێت."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.