ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەستگیرکردنی چەکدارێکی سەر بە گرووپە لایەنگری ئێرانی لە بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای تێوەگلانی لە کەیسی ڕفاندنی خانمە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە عێراق.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەو گرووپانەوە هەیە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کار دەکەن و لە ماوەی ڕابردوودا دەستیان هەبووە لە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان.
ئەم هەنگاوەی واشنتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە سەقامگیریی عێراق دەخەنە مەترسییەوە و زیان بە بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگەیەنن. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئەو کەسانەی لە پشت ئەم جۆرە تاوانانەوەن، ڕادەستی یاسا بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.