Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:42

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: ئاستی ئاوی دەریاچەکە 22 مەتر زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینی ئەمساڵەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و تەنیا چەند مەترێکی کەم بۆ سەرڕێژبوونی ماوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی ئادار، کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، لە لێدوانێكیدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا 800 ملم باران لە سنووری قەزای دوکان باریوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەم دابارینە زۆرەوە، ئاستی ئاوی دەریاچەکە تاوەکو ئەمڕۆ 30/3/2026 بە بەرزی 22 مەتر زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری بەنداوەکە ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەنیا 11.5 مەتری ماوە بۆ ئەوەی ئاوی بەنداوەکە بگاتە ئاستی سەرڕێژبوونی بێڵماوسی دەریاچەکە.

جێی ئاماژەیە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەم وەرزەدا ڕێژەیەکی پێوانەیی باران باریوە کە گەیشتووەتە 1,150 ملم، ئەمەش وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی کاریگەریی تەواوی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و پڕبوونی کۆگای ئاوی دەریاچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.