Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:06

نەتانیاهۆ: ناوچەی ئاسایش لە لوبنان زیاتر فراوان دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردووە بازنەی ناوچەی ئاسایش لە لوبنان فراوانتر بکەن و ناوچەی دیکەش کۆنترۆڵ بکەن.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ "فراوانکردنی زیاتر"ی ناوچەی ئاسایش لە ناو خاکی لوبنان، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر سنوورەکانی ئیسرائیل.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سوپایە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان و دابینکردنی ئاسایش بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی باکوور.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر دەربارەی ڕووبەری ئەو ناوچە نوێیە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی فەرمانەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.