Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 17:16

سوودانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ئیدانەی هێرشەکەی دهۆکی کرد و فەرمانی دا بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنیی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا :"سوودانی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە "ناڕەوایەی" کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە پارێزگای دهۆک و ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەرۆکی هەرێمی کرد لە پاراستنی یەکڕیزی عێراقییەکاندا".

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی تاوانباران تاوەکو ڕێکاری یاسایی توندیان لەبەرانبەر بگیرێتەبەر.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت سوورە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر لایەنێکی نایاسایی یان هەرێمی و نێودەوڵەتی کە بیەوێت عێراق پەلکێشی ناو ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراق و دڵنیاییدان لە سەقامگیری وڵات بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی گشتگیردا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.