Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:51

وەزیری بەرگریی ئۆگەندا هەڕەشەی هاتنە نێو شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئۆگەندا ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڕەشەی هاتنە نێو شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد بۆ بەرگریكردن لە ئیسرائیل.

جەنەڕال مووهۆزی كاینیرۆگابا وەزیری بەرگریی ئۆگەندا ئەمڕۆ پێنجشەمە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاندووە: لە هەر هەڕەشەیەكی سڕینەوە یاخود وێرانكردنی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرمان بە سوپای ئۆگەندا دەكەم بێتە ناو شەڕەوە بۆ بەرگریكردن لە ئیسرائیل.

راشیگەیاندووە: سوپاكەمان شارەزاییەكی باشی لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی گرووپ و میلیشیاكان لە ناوخۆی ئۆگەندا هەیە و ئەمەش دەبێتە پاڵپشت و هێزێكی گەورە بۆ ئیسرائیل.

جەنەڕال مووهۆزی كاینیرۆگابا كوڕی یووری مۆسیفینی سەرۆكی ئۆگەندایە و لە ناوخۆی وڵاتەكەی بە پیاوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوبانگە، پێشتریش چەندین جاری دیكە هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەفریقیا و ناوچەكە كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.