پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری سۆران بەسەر کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن.
ههر له دهمی بهسهركردنهوهكهدا سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپارد کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامی بدەن.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لە دوو هێرشی جیاوازدا لەلایەن ئێرانەوە بە 6 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی سپیلك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
دوای هێرشەكان، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 6 پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.