Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 19:08

تەلئەڤیڤ لە ئەگەری ئاگربەستی کتوپڕی نێوان ترەمپ و تاران نیگەرانە

کوردستان TV
100%

سەرەڕای بەردەوامی گرژییە سەربازییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، حکوومەتی ئیسرائیل بە گومان و نیگەرانییەوە دەڕوانێتە جوڵە دیپلۆماسییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و ترسی هەیە لەوەی ئاگربەستێکی کتوپڕ ڕابگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، هەرچەندە لە ئێستادا ئەگەری ڕێککەوتنی واشنتۆن و تاران بە "لاواز" دەبینرێت، بەڵام تەلئەڤیڤ نیگەرانە لەوەی دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئێران هەمووان "سەرسام بکات" لە کاتێکدا دانوستانەکان لە پشت پەردەوە بەردەوامن.

بەپێی زانیارییەکان، ئیدارەی ئەمریکا کار بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان بەرپرسانی واشنتۆن و تاران دەکات، کە بڕیارە لە ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت. هاوکات باس لە پلانێکی 15 خاڵی دەکرێت کە ترەمپ پێشکەشی ئێرانی کردووە، بەڵام میدیاکانی تاران دەڵێن ئەو پلانە "قبوڵنەکراوە".

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، پشتڕاستی کردەوە، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و ترەمپ هەموو بژاردەکانی لەسەر مێزەکە هێشتووەتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە، ئەمریکا هێزێکی زۆری دەریایی و پەرەشوتەری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ دابینکردنی "زۆرترین نەرمی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا".

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.