Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:34

میدیا ئیسرائیلییەكان: ئەمریكا تاوتوێی ئاگربەستی مانگێك لەگەڵ ئێران رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات كە ئەمریكا ئێستا كار لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی مانگێك لەگەڵ ئێران دەكات بۆ ئەوەی كاتێكی درێژتر بۆ دانوستانەكان فەراهم بن.

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئەم زانیارییانەی لەسەر زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریكا بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە: ئەمریكا كار لەسەر ئەوە دەكات بۆ ماوەی مانگێك ئاگربەست لەگەڵ ئێران رابگەیەنێت، ئەم ماوەیەش بۆ سەركەوتنی گفتوگۆ و دانوستانەكان فەراهم دەكرێن.

سەرچاوەكە نەشی شاردەوە كە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل ترسیان لەو هەیە ئەمریكا رێككەوتن لەگەڵ ئێران رابگەیەنێت سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و مووشەكی بالیستی و بەردەوامی فراوانخوازییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.

دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی 5 رۆژ راگەیاند بەهۆی دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنی ئێرانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.