ئەمڕۆ هەینی ئیسماعیل قائانی سوپاسالاری قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی كردەوە كە یەكگرتوویی و خۆڕاگری هێزی ئۆمەتی ئیسلامییە و كابوس و ترسیشە بۆ خۆبەزلزانانی جیهان.
قائانی ڕاشیگەیاندووە : بەرەی خۆڕاگری ئۆپەراسیۆنی زۆر كاریگەری دژ بە دوژمن ئەنجامداوە و سوپرایزی زیاتری لە پێشە.
ئیسماعیل قائانی زیاتر گوتی: بەرەی خۆڕاگری لەسەر بنەمای بڕیاری سەربەخۆی خۆی چووەتە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە یەكگرتوویی بەرخۆدان هێزی ئۆمەتی ئیسلامییە و كابوسە بۆ خۆبەزلزانانی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.