Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 16:54

وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی ڕوون دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو خانەنشینانەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوباتدا نەبووە، ژمارەیان 801 کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن. ئەم خانەنشینانە پێشتر لەسەر میلاکی هێزەکانی 70 بوون، بەهۆی پرۆسەی گواستنەوەی دۆسیەکانیان بۆ سەر وەزارەتی دارایی و تەواونەبوونی ڕێکارەکان لە کاتی خۆیدا، ناویان نەچووەتە ناو لیستی مووچەی مانگی شوبات کە ڕەوانەی بەغدا کرابوو.

هەروەها وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، دوای وردبینیکردن لە دۆسیەکان، دەرکەوتووە بەشێکی زۆریان کۆدی (UPN)یان نەبووە یان کێشەی وارسیان هەبووە. لە ئێستادا دۆسیەی 750 خانەنشین پەسەند کراوە و ناویان خراوەتە ناو لیستی مووچەی مانگی ئازار لە سیستەمی پەیڕۆڵدا. وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە بەبێ کۆدی (UPN) هیچ مووچەخۆرێک لە سیستەمەکەدا تۆمار ناکرێت.

سەبارەت بەو مووچانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا خەرج نەکراون، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە کە ئەو پارەیە وەک شایستە لای حکوومەت دەمێنێتەوە. دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە، سەرجەم ئەو مووچانە بەسەریەکەوە خەرج دەکرێنەوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسیارێتی زیادکردنی هەر ناوێک لە لیستی مووچەدا لە ئەستۆی یەکە ژمێریارییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانە، نەک وەزارەتی دارایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.