کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەکدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزشکيان سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجام دا
بەگوێرەی بەیاننامەی کرێملین، پووتین لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتیی خۆی بۆ هێورکردنەوەی خێرای ململانێکان کردووەتەوە ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو جەنگەی لەنێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەگوزەرێت.
لە بەرامبەردا، مەسعوود پزشکيان سوپاسی سەرۆکی ڕووسیای کردووە بۆ پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی، بەتایبەتی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ تاران لەم بارودۆخە سەختەی ئێستادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.