Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 06:48

کارەبای سلێمانی: بە گوژمەی 112 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە بازیان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە بڕی 112 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی 8٪ی داهاتی کارەبا، پڕۆژەیەکی کارەبا لە بازیان جێبەجێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان جێبەجێ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 112 ملیۆن و 232 هەزار دینار دابین کراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کرد، لە هەریەک لە گەڕەکەکانی (ئاشتی، ئازادی و گەڕەکی ئەڵڵایی)، گۆڕەری (محاویلە) 250 کەی ڤی ئەیان وەک گۆڕەری یاریدەدەر بۆ دادەنرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 50 ڕۆژە و لەو ماوەیەدا کارەکان کۆتاییان دێت و کێشەی بارزۆری لەسەر گۆڕەرەکانی بازیان چارەسەر دەبێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.