Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:29

داعش هێرشی كرد و چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سووریا كوژران لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە رۆژئاوای شاری رەققە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی (سانا)ی سووری، هێرشەكە لەلایەن چەند چەكدارێكی تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای شاری رەققە بۆ سەر بنكەیەك ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 4 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا كوژراون.

لای خۆیانەوە هێزەكانی ناوخۆی سووریا دەستیان بە لێكۆڵینەوە و كێوماڵكردنی ناوچەكە كردووە بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستە داعشەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.