Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 16:15

هیند داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە خاکی ئێران جێ بهێڵن

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هیند جارێکی دیکە هۆشداریی دایە ئەو هاووڵاتییانەی خۆی کە لە ئێران نشتەجێن و داوای لێ کردن بە زووترین کات خاکی ئەم وڵاتە جێبهێڵن.

ڕۆژی دووشەممە 23ـی شوباتی 2026، باڵیۆزخانەی هیندستان لە تاران لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، لە ڕێگەی هەر هۆکارێکی گواستنەوە کە لەبەر دەستدایە، بەتایبەت گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان، بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەردەچێت کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تاران و واشینگتن گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک بەردەوامیی ئەو هۆشدارییەی حکومەتی هیند لە 5ی کانوونی دووەمی 2026دا بڵاوی کردبووەوە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی ئێرانەوە، بە هاووڵاتییانی هیندی (لەوانە قوتابیان، زیارەتکاران، بازرگانان و گەشتیاران) ڕادەگەیەنرێت کە لە ڕێگەی گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان و هۆکارەکانی تری گواستنەوەوە، ئێران جێ بهێڵن."

هەروەها باڵیۆزخانەی هیند داوای لە هاووڵاتییانی کردووە بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان ئامادە نەبن، بەردەوام لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە پەیوەندیدا بن و لە ڕێگەی میدیا ناوخۆیییەکانەوە چاودێریی گۆڕانکارییە ئەگەرییەکان بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.