لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان خواردن و سەبەتەی خۆڕاک بۆ زیاتر لە چوار هەزار قوتابی زانکۆ ئامادە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی شوبات، زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: وەک نەریتێکی ساڵانە بە هەماهەنگی دەزگای شێخ باز بەرزنجی خواردنی بەربانگ بۆ 4 هەزار قوتابی نیشتەجێی بەشەناوەخۆییەکانی کۆمەڵگای شەهید شەوکەتی کوڕان و 18ـی شوباتی کچان و سەرجەم باڵا خانەکان ئامادە دەکەین.
زانکۆی سەلاحەدین ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە شەقڵاوە ئامادەکاری کراوە سەبەتەی خۆراکیان بۆ دابینبکرێت و جێگای ئاماژەپێدانە تا کۆتایی ڕەمەزان ئامادەکاری کراوە و خواردن ئامادەکردن بەردەوام دەبێت.
لە کۆتایدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارن لەم پرۆژە پیرۆزە بە تایبەت دەزگای شێخ باز بەرزنجی و سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەران و قوتابییانی بەشەناوەخۆییەکان کە خۆبخشانە هاوکارن لەم مانگە پیرۆزەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.