سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا دیدارێکیان ئەنجام دا و جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 13ـی شوباتی 2026، له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئهنجام دا.
لە دیدارەکەدا، دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسا و سهرۆک ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گهلی کوردستان دووپات کردهوه. ههروهها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.