Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 10:52

وەزارەتی نەوتی عێراق روونكردنەوە لەبارەی ئاگركەوتنەوە لە پاڵاوگەی بێجی بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق روونكردنەوە لەبارەی ئاگرەكەی ئەمشەوی پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی ئاگرەكە كارمەندێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەمشەو لە كاتژمێر 7:45ی ئاگر لە یەكێك لە مزەخەكانی پاڵاوگەی بێجی 2 لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە.

راشیگەیاند: تیمەكان لە كاتژمێر 8:15ی شەو توانییان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش، وەزارەتی نەوت رایگەیاند: ئاگرەكە لە كاتی كاركردن لە مزەخەی یەكەیەكی عەمباركردن كەوتۆتەوە كە كاری ئاسایی رۆژانەی كارمەدانی پاڵاوگەكە بووە.

ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی ئاگرەكە بەداخەوە كارمەندێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەست دا و 13ی دیكە بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.