Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:18

وەزارەتی دەرەوەی چین: ڕێککەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ کەنەدا لایەنی سێیەم ناکاتە ئامانج

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نوێی بازرگانییان لەگەڵ کەنەدا تەنیا لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلە و دژی هیچ لایەنێکی دیکە نییە، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی کانوونی دووەم، وۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی بازرگانیی سەرەتایی ئەم دواییەیان لەگەڵ کەنەدا، بە هیچ شێوەیەک لایەنی سێیەم ناکاتە ئامانج.

وتەبێژی وەزارەتی چین ڕوونی کردەوە: "پەکین و ئۆتاوا خەریکی بنیاتنانی هاوبەشییەکی ستراتیژیی لە جۆرێکی نوێن، کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو گەل دەکات و بەشدار دەبێت لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە جیهاندا".

ئەم لێدوانە وەک وەڵامێکە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر کەنەدا ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ چین واژۆ بکات، ئەوا واشنتن ڕسووماتی گومرگی بە ڕێژەی 100% دەخاتە سەر کاڵاکانی کەنەدا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.