Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:20

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین و هەورەبروسکە و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

راشیگەیاند "شەپۆڵەكە 80%ی دابارینی لە جۆری باران دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و حاجی ئۆمەران و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەورامان بەفر دەبارێت".

شارەزاكەی كەشناسی هەروەها گوتی "پێشبینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا لە سەنتەری یەکێک لە شارە گەورەکانی هەرێمی كوردستان دووبارە بەفر ببارێتەوە".

ئاماژەی بەوەش دا كە "بەهۆی تاوەبارانی بەخۆڕ لە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستان، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.