Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:34

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی گومرگیی 100% له‌ كه‌نه‌دا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا هۆشداریی دایە کەنەدا کە ئەگەر ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین واژۆ بکات، ئەوا باجی 100% لەسەر هەموو ئەو کاڵایانە دەسەپێنن کە لەودیو سنوورەوە دێن.  

ترەمپ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا بەناوی "تروت سۆشیال" له‌ په‌یامێكی تونددا نووسیویەتی:  "ئەگەر مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پێی وابێت دەتوانێت کەنەدا بکاتە زبڵدانێک بۆ کاڵا و بەرهەمە چینییەکان بۆ ئەمه‌ریکا، ئەوا زۆر هەڵە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەنەدا گرێبەستێک لەگەڵ چین بکات، ئەوا دەستبەجێ باجێکی 100% لەسەر هەموو ئەو کاڵا و بەرهەمه‌ پیشه‌سازی و بازرگانیانه‌ی کەنەدا داده‌نێت كه‌ دێنه‌ ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه‌.

 

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.