Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 13:28

پارێزگاری هەولێر: کوردستان تیڤی بە بەرپرسیارێتییەوە بەرگری لە مافەکانی گەلەکەمان کردووە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکات و بە کەناڵێک وەسفی دەکات کە هەمیشە خاوەن پەیامێکی ڕوون و ڕاستگۆیانە بووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان (کوردستان تیڤی)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەناڵە بووەتە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان.

دەقی پەیامەکەی پارێزگاری هەولێر:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی، دەستەی کارگێڕی، کارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان

بەبۆنەی 27 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشکەوتندا بن.

کوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرپرسانە و پیشەییانە ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بووەتە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان.

ئومێد دەکەین وەک هەمیشە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری نیشتمان و پاراستنی بەها باڵاکانی گەلەکەمان و کولتوور و هونەر و وێژە و زمانی کوردی بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

دووبارە ئەو یادەتان پیرۆز بێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.