Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:42

هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات دەکشێتەوە و سووریا پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی هەسەدە وەک نیازپاکی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات دەرکرد، دیمەشقیش پێشوازی لە هەنگاوەکە دەکات و جەخت لە یەکگرتوویی دەکاتەوە.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، وەک دەربڕینی نیازپاکی بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردن بەپێی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار، بڕیاریان داوە هێزەکانیان لەو شوێنانەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بکشێننەوە کە ماوەی دوو ڕۆژە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە.

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە دا، پڕۆسەی کشانەوەکە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە دەستی پێ کردووە و هێزەکانیان بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات دەگوێزنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری کشانەوەی هەسەدە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات کرد و ئاشکرای کرد، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە، یەکەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن.

هاوکات، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "داهاتووی ئێمە و برا کوردەکانمان لەیەکدی جیاناکرێتەوە و هێزی سووریا لە یەکگرتنی گەلەکەیدایە".
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.