وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لە ئەمریکییەکانی ڤەنزوێلا کرد کە دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن، بە ئاماژەدان بە مەترسییەکانی میلیشیا چەکدارەکانی نزیك له نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی له‌كارلادراو.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکی ئەمنیدا ڕایگەیاندووە، دۆخی ئەمنیی لە ڤەنزوێلا هێشتا جێگیر نییه، ئەمەش دوای هەفتەیەک دێت لە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە هێرشێکی هێزی تایبه‌تی ده‌لتادا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڤەنزوێلا دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریشی داوە لە میلیشیا چەکدارەکان کە پێیان دەوترێت کۆلێکتیڤۆس کە لە ئۆتۆمبێلەکاندا دەگەڕێن و هه‌وڵی رفاندنی ئەمه‌ریکییەکان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی بەڵگەی پشتیوانیی ئەمه‌ریکایان هه‌یه ده‌ده‌ن له وڵاته‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.