Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:11

شاخەوان عەبدوڵڵا دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان تیڤیی ڕایگەیاند: شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بوو و لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە, ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بە دیاریکراویش پارێزگای کەرکووک هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.