Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:48

تەندروستیی عێراق: نزیکەی 100 حاڵەتی ژەهراویبوون لە ئەنبار و بەغدا تۆمار کران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 100 حاڵەتی ژەهراویبوون لە عامریەی فەلووجە و بەغدا تۆمار کراون و هۆکارەکەی بۆ ژەهراویبوونی خۆراکی دەگەڕێننەوە.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 4 ـی کانوونی دووەمی 2026، نزیکەی 100 حاڵەتی ژەهراویبوون تۆمار کراون، کە دابەش بوون بەسەر 83 حاڵەت لە قەزای عامریەی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار و 15 حاڵەت لە سنووری کەرخ لە بەغدا (9 حاڵەت لە ئەبوغرێب و 6 حاڵەت لە نەخۆشخانەی یەرمووک).

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕوونی کردەوە، سەرجەم تووشبووان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و زۆربەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تا ئێستاش هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە هۆکاری ژەهراویبوونەکە، سەیف بەدر ئاماژەی بەوە دا کە ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکییەوە بوون، نموونەش بۆ پشکنینی ژەهر وەرگیراوە و تیمەکانی پشکنینی پەتازانین (وبائي) ڕەوانەی ناوچەکان کراون بۆ زانینی وردەکارییەکان، هاوکات دەزگا ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.