Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:06

لە ساڵی نوێ بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد كە لە ناوەڕاستی مانگی یەكەمی ساڵی نوێی 2026، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك بە هەموو پارچە و جۆرەكانییەوە، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

مەهدی جبووری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: رۆژی 15/1/2026 بەفەرمی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی تەواو و پارچەكراو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

راشیگەیاند: ئامانجی سەرەكی بڕیارەكە پارێزگاریكردنە لە كەرتی پیشەسازی گۆشتی سپی لە عێراق و هەروەها پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی ناوخۆ.

مەهدی جبووری گوتیشی: ئێستا هەزاران پڕۆژەی پەلەوەر لە عێراق پەكیان كەوتووە و بوونەتە هۆكاری بێكاربوونی ژمارەیەكی زۆری كرێكاران، بەدڵنیاییەوە بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك دووبارە ئەم پڕۆژانە زیندوو دەبنەوە و هەزاران هەلی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆ دروست دەبێت.

بریكارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ بڕیاری قەدەغەكردنەكە، ئەوان چاودێری بازاڕیش دەكەن و بەهیچ شێوەیەك ناهێڵن نرخی گۆشتی سپی و هێڵكە بەرز ببێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی عێراق هەر لەگەڵ بڕیارەكەدا، پێناسی گومرگی لەسەر عەلەف و داودەرمانی پەلەوەر و چەندان بەرهەمی دیكە هەڵدەگرێت بە مەبەستی هاندان بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانی پەلەوەر لە ناوخۆدا.

مەهدی جبووری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق گوتیشی كە پلانیان هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرهەمی گۆشتی مریشك بەهەموو شێوە و پارچەكانییەوە و هەروەها هێڵكەش بەڕێژەیەك زیاد بكەن كە رەوانەی وڵاتانی عەرەبی و دەرەوەش بكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.