Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 08:54

مەسرور بارزانی سەردانی هەڕەمەكان و مۆزەخانەی گەورەی میسری كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر، سەردانی هەڕەمەكان و مۆزەخانەی گەورەی میسری كرد.

سەرەتا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەڕەمەکانی میسری کرد، دواتریش هەر ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی مۆزەخانەی گەورەی میسری لە شاری قاهیرە كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە قاهیرەی پایتەختی میسر.

بۆ رۆژی دواتر، واتە رۆژی یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە.

هەر دوێنێ یەكشەممە، سەرۆكی حكوومەت سەردانی قەڵای سەربازی سەڵاحەدین ئەیووبی سەركردەی كوردی لە شاری قاهیرە كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.