رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2024ەوە زیاتر لە هەزار نەخۆش لەکاتی چاوەڕوانی وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریدا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاندووە: "1092 نەخۆش لە کاتی وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریدا لە نێوان تەمموزی 2024 تا تشرینی دووەمی 2025 گیانیان لەدەستداوە".
تێدرۆس ڕوونیشیکردەوە، سەرچاوەی ئەم ژمارەیە وەزارەتی تەندروستی فەلەستینە لە غەززە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ژمارەی ڕاستەقینە کەمترە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی راشیگه‌یاند: لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوبەشەکانی زیاتر لە 10 هەزار و 600 نەخۆشیان لە غەززە گواستووەتەوە کە کێشەی تەندروستی قورسیان هەبووە، کە زیاتر لە پێنج هەزار و 600 منداڵیان پێویستیان بە چاودێری چڕ هه‌بووه.
به‌هۆی كه‌می كێشه‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كان رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی داواشی لە وڵاتان كرد دەستپێشخەری بکەن بۆ وەرگرتنی نەخۆش لە غەززە بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان له وڵاتانی خۆیاندا.
بەرپرسێکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەم ژمارانە تەنیا ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە بە فەرمی تۆمارکراون و ژمارەی ڕاستەقینەی نەخۆشەکانی ناو لیستی چاوەڕوانی زۆر لەوە زیاترە.
تا ئێستا زیاتر لە 30 وڵات لە غەززەوە نه‌خۆشانیان وەرگرتووە لەوانهش وڵاتانی میسر و قه‌ته‌ر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی كه ژمارەیەکی زۆری نه‌خۆشیان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.