ئاژانسی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئەندەنوسیا نوێترین ئاماری قوربانییانی لافاو و هەرەسە خاکییەکانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و هەرەسی خاکەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 1003 کەس، لەکاتێکدا هێشتا 218 کەس بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەو لافاوانەی بەر لە دوو هەفتە پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوماترا و ئاچێی گرتەوە، بوونەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 5400 کەس.
سەبارەت بە زیانلێکەوتووان و ئاوارەکان، ئامارەکان دەریدەخەن کە تا ئێستا ملیۆنێک و 200 هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە پەناگە کاتییەکاندا دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.