ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دکتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها هەردوولا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵ له عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.