Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:12

كۆمیسیۆن كۆتایی وادەی وەرگرتنی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راگەیاند

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمشەو پێنجشەممە كۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای كۆتاهاتنی دەوام، وادەی وەرگرتنی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كۆتاییان هات.

گوتەبێژی كۆمیسیۆن راشیگەیاند: ژمارەی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە گەیشتوونەتە دەست كۆمیسیۆن سەرووی 800 سكاڵا بووە.

كۆمیسیۆن رۆژی 17ی ئەم مانگە ئەنجامە كۆتاییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندبوو، هەروەها بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگەی وەرگرتنی سكاڵاكانی لە حزب و لایەنەكان كردبووەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆتایی هات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.