Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:08

مەسرور بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە  و دابینکردنی مووچەی هەرێم بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دووپات کرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دهۆک کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دابین دەکرێن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی عێراق، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد. هەروەها خوازیار بوون ئەم سەرکەوتنە ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. لەمبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دووپاتی کردەوە کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت.

سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتووش، سوودانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.