ئەمڕۆ یەكشەممە، نەتەوە یەكگرتووەكان له راگهیهنراوێكی تایبهتدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دووپاتكردەوە و ستایشی باشی شێوازی ئامادهكاریی و رێكخستنهكانی كرد.
كلاودیۆ كوردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند: بەردەوامین لە بەدواداچوونی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی عێراقدا.
گوتیشی: بهشێوهی مهیدانی بهدواداچوونمان كردووه له ناوهندهكانی دهنگدانی تایبهتدا له پارێزگاكانی عێراق، دۆخهكه ئارامه و جێی دڵخۆشییه.
روونیشیكردەوە: نەتەوەیەكگرتووەكان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق تا كۆتاییهاتنی ئەركی نێردەی یونامی لە كۆتایی ئەمساڵدا.
ئهوهشی خستهڕوو: چاوەڕێی ئەنجامەكانین و هیوای سەركەوتن بۆ عێراق و گەلەكەی دەخوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.