Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 17:10

سبەی دەنگدانی تایبەت بە بەشداریی  زیاتر لە 1.3 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت بە بەشداریی زیاتر لە 1.3 ملیۆن دەنگدەر، لەوانە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، لە کاتژمێر 7 ـی بەیانییەوە دەست پێ دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سبەی یەکشەممە دەست پێ دەکات.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 7 ـی بەیانی تا  6 ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداریی 1,313,980 دەنگدەری سەربازی، کە بەسەر 809 بنکەی دەنگدان و 4,501 وێستگەی دەنگداندا دابەش کراون".

هەروەها گوتەبێژەکە ڕوونیشی کردەوە کە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارەکانیش لە هەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 6ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، بە بەشداریی 26,538 دەنگدەری ئاوارە لە 27 بنکەی دەنگدان کە 97 وێستگەی دەنگدانی تێدایە.

جومانە غەلای جەختی لەوە کردەوە کە کۆمسیۆن "تەواوی ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکانی بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت لە کاتی دیاریکراودا تەواو کردووە"، بەڵێنی پابەندبوونی کۆمسیۆنی بە دابینکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئارام و بێ کێشە بۆ مسۆگەرکردنی پاکی و شەفافیەتی پڕۆسەکە دا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.