Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:34

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە رێکەوتی 4ـی تشرینی دووەم، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 5ـی تشرینی دووەم  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان ژمێریارى سەربازى، دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: رۆژی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەم، دەست بە دابەش کردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، لەم مانگەدا، زیاتر لە ٪97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.